English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارك ئێسپه‌ر : ھێزەکانمان لە سووریاوە دەگوازێنەوە بۆ عێراق
2019-10-20 [05:59 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا رای گەیاند، پێدەچێت بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەیەکی نزیکدا سەرجەم هێزەکانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتیشی، هێزەکانمان نزیکەی هەزار سەربازن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەرجەمیان بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان لە 9/10/2019، ئەمریكا بەشێكی ھێزەكانی لە باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، كە ئەمەش وەك رێككەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان ھەژمار دەكرێت و لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی زۆر لە بڕیارەكەی ترەمپ دەگیرێت





ئەم هەواڵە 5023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad