English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ كه‌ركوك داعش 6 كه‌س سه‌رده‌بڕێت
2019-10-20 [06:04 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


تیرۆریستانى داعش له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستیان به‌ سه‌ربڕینی هاووڵاتییان كردووه‌ته‌وه‌ و له‌م چه‌ند رۆژی رابردوو شه‌ش گامێشه‌وانیان سه‌ربڕی. له‌مه‌ڕ زۆریی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانى داعش، به‌رپرسێكى حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌ عێراقییه‌كان مه‌به‌ستیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش نییه‌، به‌ڵكوو بۆ ئه‌جێنداى دیكه‌ هاتوون‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ كه‌ركوك "له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو، تیرۆریستانى داعش له‌ سنوورى ناحیه‌ى یایچی سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووك، له‌ یه‌ك كاتدا پێنج شوانكارى گامێشەوانیان سه‌ربڕی".


سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، هه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو، له‌ سنوورى هه‌مان ناحیه‌، داعش گامێشەوانێكى دیكه‌ى سەربڕیوه‌ و پاشان بۆ شوێنى نادیار هه‌ڵهاتوون.


پێشتریش تیرۆریستانى داعش سه‌دان كه‌سیان به‌ شێوه‌یه‌كى وه‌حشیگه‌رانه‌ سه‌ربڕیوه‌ و به‌شێك له‌وانه‌ش چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بووه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان و له‌به‌ر چاوى دونیا ئه‌و كردەوه‌ قێزه‌ونانه‌یان كردووه‌ و ئێستاش ئه‌و تیرۆریستانه‌ جارێكی تر ده‌ستیان به‌و كرده‌وه‌ دڕندانەیە‌ كردووه‌ته‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یاندراوێكى پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق تێدا هاتووه‌، له‌ ناوچه‌ى وادى خه‌ناجری سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووك، له‌ژێر زه‌وى ده‌ست به‌سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كى داعشدا گیرا و ‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا خوارده‌مه‌نیى وشكه‌ و جلوبه‌رگ و نوێنى تێدابووه‌.


هاوكات، به‌پێی راگه‌یاندراوێكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆری عێراق هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆری عێراق به‌ هاوئاهه‌نگیى له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، له‌ سنوورى قه‌زاى داقووق تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد و له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه‌دا حه‌وت چه‌كدارى داعش كوژران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌شیان تێكدرا، كه‌ تێیدا بۆمبی چێندراو و پشتێنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌بووه‌.


هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یاندراوێكى سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق، پۆلیسی هه‌واڵگری و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیواى 12ی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، له‌ هه‌ردوو گوندى مه‌نسووڕییه‌ و سه‌ده‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى دووبز له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر 45 بۆمبی چێندراو و 9 مووشه‌ك و 30 ڕاسته‌ى ته‌قینه‌وه‌ و دوو جلیكان ماده‌ى C4 و 15 قازیفه‌ و مینی زریپۆش.





ئەم هەواڵە 5221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad