English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەزڵوم کۆبانی: ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه‌ له‌و هه‌موو قوربانیه‌ مه‌ده‌نیه‌
2019-10-20 [06:44 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان، ”گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزییە“.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە کەناڵی NBCـی ئەمریکی راگەیاندووە، رێککەوتنی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ”دەبێتە هۆی کوشتن و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاووڵاتی کورد“.

مەزڵوم کۆبانی گوتیشی، کە بە بەرچاوی سوپای ئەمریکا هاووڵاتییانی کورد شەهید دەکرێن و ئاوارە دەکرێن، ئەمریکا دەتوانێ ئەو شەڕە رابگرێ، بۆیە ئەو وڵاتە بەرپرسە لەو هەموو قوربانییە مەدەنییە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لەوە کردووەتەوە، كه‌ رێککەوتنەکە ”گەورەترین پرۆسەی پاکتاوی رەگەزییە لە سەدەی 21دا“.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لەسەر وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، بۆ ئەوەی رێگا بە  یەپەگە بدرێ، لە رۆژئاوای کوردستان لە سنووری تورکیا بکشێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 2848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad