English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ئامادەكاری بۆ رێگریكردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت
2019-10-20 [10:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە لافاو هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی ده‌كرێت،  قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

ئەمڕۆ یەكشەممە ، ئاوات محەممەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا  قایمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە  بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

قایمقامی سلێمانی وتیشی؛ وه‌ك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگریكردن لە دروستبونی لافاو، شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانیه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئاو و زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر كراون، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی كاری پێویست كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاوله‌سه‌ر شه‌قام و ژێرپرده‌كان كۆنه‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو روبه‌رومان بوویه‌وه‌.

ئاوات محه‌ممه‌د روونی كرده‌وه‌، هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت، ژورێك بۆ چاره‌سه‌ی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ روبه‌ر‌وی بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ پێكهێنراوه‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌.

قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ی ئاسن و شوێنانه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌، سه‌ره ‌مه‌نهۆڵ به‌ساغی یاخود به‌شكاوی بگیرێت روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان‌ دزراون.





ئەم هەواڵە 3955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad