English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەبەرهێنەران زۆر دێنە عێراق و زوو دەڕۆن
2019-10-20 [11:11 AM]

ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێك دەڵێت وەبەرھێنەران بۆ ماوەیەكی كەم روو لە عێراق دەكەن و دواتر جێیدەھێڵن.

نەدا شاكر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەبەرھێنەر بەھۆی گەندەڵی و خراپی پرۆسەكانی بانكی، بۆ ماوەیەكی كەم لە عێراق دەمێنێتەوە و تەنیا ئەو كاتە زیاتر دەمێننەوە كە چارەسەرێك بۆ سەرجەم كێشەكان بدۆزرێتەوە.

ئەم پەرلەمانتەرە دەڵێت، پرۆسە و جۆری ئەو كاڵایانەی كە وڵاتەكە  ھاوردەی دەكات، شێوازی ئەو بازاڕە دەستنیشاندەكات كە لە عێراقدا ھەیە.

ئاماژەی بەمەش کرد عێراق ژینگەیەكی لەباری ھەیە بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنانی گەورە  بەتایبەتی كە كێشەی ژێرخانی بنەڕەتی، خزمەتگوزاریی پیشەسازی و كشتوكاڵی ھەیە، ئەوانەش ھۆكارن كە وڵاتانی دیكە وەك ناوەندێكی وەبەرھێنان سەیری عێراق بكەن، ھەر بۆیە پێویستە كە ژینگەیەكی دروستی وەبەرھێنان بۆ راكێشانی وەبەرھێنەر بڕەخسێندرێت.





ئەم هەواڵە 4837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad