English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی بەریتانیا داوای دواخستنی دەرچوون لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات
2019-10-20 [11:23 AM]

ZNA - هەولێر


دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپی نامەیەکی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڵاکردەوە کە تێیدا داوای لە سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا کردووە کاتی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات.

ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگدا دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دواخرا و داواش لە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کرا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی کاتی دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتییەکە بکات، بەڵام جۆنسن لەبەردەم ئەندامانی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە جارێکی دیکە لەبارەی برێکزت گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەکان ناکات.





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad