English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سۆران دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا
2019-10-20 [11:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی ھەولێر، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران لە بازگەی (زین وەرتێ) و شاری سۆران لە دوو چالاکیدا تواندراوە دەست بەسەر زیاتر لە چوار کیلۆگرام لە چەند جۆر مادەھی ھۆشبەردا بگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکاندا ھاتووە: "ڕێکەوتی ١٥ی١٠ی٢٠١٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران لە بازگەی (زین وەرتێ) توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ( ١.٩٩٧) یەک کیلۆ و نۆسەد و نەوەدو حەوت گرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و بڕی (١.٥) یەک کیلۆ و نیو مادەی ھۆشبەر لە جۆری (ھێرۆین) و (٤٧٧) گرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی شاری دھۆکن بەناوەکانی (ع.م.ح) و (س.ح.ی).

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "لە چالاکییەکی‌تردا لە ڕێکەوتی ١٦ی١٠ی٢٠١٩ لەلایەن بنکەی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانەوە تواندرا لە قەزای سۆران ھاووڵاتییەکی ئێرانی بەناوی (ع.ع.ر) دەستگیر بکرێت و بڕی یەک کیلۆگرام مادەی ھۆشبەر لە جۆری (ھێرۆین)ی پێوە گیرا، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە بەپێی یاسای (١٤)ی مادەی ھۆشبەر پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی بەردەم دادگا کران".

 

 





ئەم هەواڵە 2683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad