English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا ھێزی زیاتر دەگوازێتەوە عێراق
2019-10-20 [11:46 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمەریکا بە نیازە سەرجەم ھێزەکانی لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرجەم ھێزەکانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە، بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و یارمەتیدانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتیشی، ھێزەکانمان نزیکەی ھەزار سەربازن و لە چەند ھەفتەی داھاتوودا سەرجەمیان بۆ عێراق دەگوازرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان لە ٩/١٠/٢٠١٩، ئەمەریکا بەشێکی ھێزەکانی لە باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستان کشاندەوە، کە ئەمەش وەک رێککەوتنی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان ھەژمار دەکرێت و لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریکا رەخنەی زۆر لە بڕیارەکەی ترەمپ دەگیرێت.





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad