English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكارەكانی زیادبوونی خێرای كێشی لەش و چارەسەری
2019-10-19 [11:54 AM]

هەولێر ــ ZNA


كێشی زیادی لەش و قەڵەوی كێشەیەكی گەورەی مرۆڤن لەو سەردەمەدا بەتایبەتی لە سایەی بوونی سیستەمێكی خۆراكی ناتەندروست و دەوڵمەند بە چەوری و كاربۆهیدرات و خوێ، هەروەها كەمی جووڵانەوە و وەرزشكردن، بەگشتی شێوازی ژیانی ناتەندروست، كەسانێك بەدەست زیادبوونی خێرای كێشی لەشیانەو دەناڵێنن، تەنانەت ئەوان خواردی زۆریش ناخۆن، لە خوارەوە گرنگترین هۆكارەكانە:

1-قەتیسبوونی ئاو، خواردنی رێژەیەكی زۆری خوێ دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لە لەش، هەروەها كۆبوونەوەی ژهرەكان لە لەش دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو و بێ خواردنی بڕێكی زۆری خواردەمەنی، تێبینی زیادبوونی كێش دەكرێت.
2-شێوانی رژێنی دەرەقی، لەكاتی بوونی كێشە لە رژێنی دەرەقیدا كار دەكاتە سەر تێكچوونی كاری هۆڕمۆنەكانی لەش، كاتێك دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەخێرایی و هۆڕمۆنەكان كار دەكەنە سەر میتابۆلیسم و رێگری لە سووتانی چەوری دەكەن.
3-شێوانی هێلكەدان و فرەكیسی، ئەوەش بەهۆی بوونی كێشەیەك لە هۆڕمۆنەكانی ئیسترۆجین و تێستیستیرۆنەوە روودەدات، ئەو كێشەیەش دەبێتە هۆی نارێكی سووڕی مانگانە و دەركەوتنی زیپكەی گەنجێتی و و زیادبوونی مووی دەموچاو. كاریش دەكاتە سەر پەكخستنی ئەنسۆلین و زیادبوونی كێش. بۆیە كاتێك لەش بەرگری ئەنسۆلین دەكات، شەكر و كاربۆهیدرات لەبری كردنی بە وزە، بەشێوەی چەوری كۆ دەبێتەوە.
4-ماندووبوونی زۆر، ماندووبوون و زیادبوونی رارایی پێوەستن بە ئاستی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل كە كار دەكاتە سەر سووتاندنی چەوری لەش، هەروەها زیادبوونی رێژەی ئەو هۆڕمۆنە دەبێتە هۆی زیادبوونی خواستی خواردنی شەكر كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، كەمخەویش هۆكارێكە بۆ زیادبوونی رێژەی ئەو هۆڕمۆنە.
5-بەدخۆراكی، بێبەشبوونی لەش لە مادە خۆراكییە گرنگەكان مانای ئەوە نییە بەهۆی كەمبوونەوەی خۆراكەوەیە، كە رەنگە مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەك بكات و پرۆسەی سووتان لاواز دەكات، بۆ نموونە كەمی پرۆتین لە لەش كار دەكاتە سەر ماسوولكە و پرۆسەی سووتانی چەوری و میتابۆلیسم لاواز دەكات.
6-خواردنی خۆراكی ناتەندروست، كەسانێك وادەزانن كە خواردنی بڕێكی كەمی خۆراكی چەور كارناكاتە سەر كێشی لەش، راستییەكەی چەوری و سوورەوەكراوەكان و شیرینی بەخێرایی كێش زیاد دەكەن ئەگەر كەمێكیش بیانخۆیت.
7-خواردنی چەند جۆرێك دەرمان، بەر لە وەرگرتنی هەر چارەسەری و دەرمانێك پێویستە ئاگەداری كاریكەرییە لاوەكی و نەرێنییەكانی بیت، چونكە هەندێكیان تووشی زیادبوونی كێشت دەكەن وەك چارەسەری خۆمۆكی و بەرزی پەستانی خوێن.
8-خواردنی شەوانەی خۆراك، زۆركەس ئەوانە هەست بە برسیەتی دەكەن و ئەوەش وایان لێ دەكات پەنا بۆ خواردنی خۆراكێكی زۆر دەكەن لەوانە چەور و بەو شێوەیە كێشیان زیاد دەكات.
چۆن خۆت دەپارێزیت؟
*كەمكردنەوەی خواردنی خوێ و شەكر، ئەوانە رێگری لە میتابۆلیسم و سووتانی چەوری دەكەن و خوێ هۆكارە بۆ قەتیسبوونی ئاو لە لەش.
*زۆر خواردنەوەی ئاو، ئاو پرۆسەی میتابلۆیسم باشتر دەكات و لەش لە ژەهر رزگار دەكات و هەستی تێربوون زیاد دەكات و رێگری لە زیادبوونی كێش دەگرێت.
*زوو خەوتن، یەكێكە لە كارە باشەكان بۆ باشتركردنی سووتانی چەوری و رێكخستنی هۆڕمۆنەكانی بەرپرس و میتابۆلیسم لە لەش و رێگریش لە خواردنی شەوانە دەكات كە كێش زیاد دەكات.
*سیستەمی تەندروستی خۆراك، پێویستە ئاگەداری ئەوە بیت كە دەیخۆیت و تەندروستەكەی هەڵبژێرە و لە چەور و سوێرەكەی دووركەوە كە كێشت بە خێرایی زیاد دەكات.
*وەرزشكردن، پێویستە گرنگی پێ بدەیت كە لەگەڵ سیستەمی خۆراكی تەندروست دەبنە هۆی پارێزگاریكردت لە كێشی ئاسایی لەش و زیادبوونی سووتان.





ئەم هەواڵە 1960جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad