English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەک بۆ نەخۆشانی دڵ
2019-10-19 [12:27 PM]

هەولێر ــ ZNA


نەخۆشیی دڵ یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان بەهۆی گرنگی دڵ بۆ مرۆڤ كە سەرچاوەی پاڵنانی خوێنە بۆ بەشەكانی لەش و لەو رێگەوە خۆراك و ئۆكسیجین و دەرمان بە ئەندامەكانی لەش دەگات و پاشەڕۆی خۆراك و دووەم ئۆكسیدی كاربون و هیتریش دەگوازێتەوە بۆ دەرەوە، بەو پێیە تەندروستی باشی دڵ و لوولەكانی خوێن بنەمایەكن بۆ پێوانەكردنی تەندروستی مرۆڤ بەگشتی.

سەرەڕای ئەو پێشكەوتنە گەورەی زانستی پزیشكی لە جیهان بەخۆیەوەی بینیوە و ئەو سەتان توێژینەوە و سەنتەری لێكۆڵینەوەی نەخۆشییەكانی دەكرێت و هەن، بەڵام هەندێك لە كێشەكانی دڵ چارەسەری پێویستیان نییە و وەك بكوژێك ماونەتەوە، بۆیە تا كە چارەسەری و بەرگریكاری مرۆڤ لە بەرانبەریانەوە بریتییە لە خۆپارساتن لێیانەوە، جیا لە دەرمان و گۆرینی شێوازی ژیان بەرەو سیستەمی خۆراكی تەندروست و وەرزشكردن، بەو پێیەی خۆراكی رۆژانەی مرۆڤ جیا لە وەرزش تەندروستی بۆ دەیانساڵی تەمەنی دیاری دەكەن لە خوارەوە چەند رێنوێنی هەن لەبارەی خۆراكی مرۆڤەوە دەبێت پێوەیان پابەند بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی كۆلیسترۆل و سكتەی مێشك و بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە:
*خواردنی ماسی، ماسی سەلەموون لە پێشەوەی جۆرەكانی ماسییە كە باشترینە بۆ تەندروستی دڵ بەهۆی لەخۆگرتنی ترشە چەوری ئۆمێگا 3 كە مەترسی تووشبوون بە شێوانی لێدانی دڵ و نۆرەی كتوپڕی دڵ كەم دەكاتەوە، هەروەها چەوری سیانە گلیسراید لە لەش كەم دەكاتەوە و رێگری لە هەوكردن دەكات، بۆیە شارەزایانی خۆراك رێنوێنی دوو ژەمی ئەو جۆرە مكاسییە لە هەفتەیەكدا دەكەن، هەروەها ماسی توونە لە جۆرە باشەكانە كە بە ئۆمێگا 3 دەوڵەمەندە، دوای ئەوانە جۆرەكانیتری ماسی وەك كاكریل و سەردین و كارب دێن.
*رووەكە بۆندارەكان، بەهارات و رووەكە بۆندارە پزیشكییەكان دەتوانرێت شوێنی خوێ و چەوری و كۆلیسترۆل لە خۆراكدا بگرنەوە و زیاتر تەندروستیان دەكەن وەك جاترە و زەعتەر و تەرخوون و هیتریش كە دادەی دژە ئۆكسانیان تیادایە و بۆ فەرمانی دڵ و لوولەكانی خوێن سوودیان هەیە.
*فاسۆڵیای رەش، پڕە لە مادەی خۆراكی وەك دژە ئۆكسێنەرەكان و فۆلیك ئەسید و مەگنسیۆم كە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان كە یارمەتی هێشتنەوەی كۆلیسترۆل لە خوێن لە ئاستێكی سورشتی دەدات و رێژەی شەكرەی خوێنیش كەم دەكاتەوە.  
*زەیتی زەیتوون، بەتایبەتی زەیتوونی ساوا كە باشترین جۆرەكانیەتی كە ئاستی ترشی تیایدا دەگاتە 1% و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەرەكان و زیتی ناتێر، بۆیە ئەگەر لە شوێنی كەرە بەكاربهێنرێت ئاستی كۆلیسترۆل كەم دەكاتەوە و ئەو دژە ئۆكسێنەرانەشی تیایاندایە لوولەكانی خوێن دەپارێزێت.
*گوێز، خواردنی رۆژانەی 50 گرام گوێز ئاستی كۆلیسترۆل كەم دەكاتەوە و ئەگەری دروستبوونی هەوكردنی خوێنبەری تاجی كەمدەكاتەوە، هەورەها گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمۆێگا 3 و چەوری ناتێر و ریشاڵ، بۆیە لە بری كێك و تاشە پەتاتەی برژاو گوێز بخۆن.
*باوی و پەتاتەی شیرین، دەتوانی بۆ خۆراكی رۆژانەت زیاد بكەیت كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و فیتۆسترۆلس و ریشاڵ و چەوری باش، هاوكات كار بۆ كەمركدنەوەی كۆلیسترۆلی خراپ دەكات و لە نەخۆشی شەكرەش دوورت دەخاتەوە، هەرچی پەتاتەی شیرینە، شوێنگرەوەیەكی باشە بۆ پەتاتەی ئاسایی بۆ نەخۆشانی شەكرە كە ئەو شەكرەی تیایایدلایە نابێتە هۆی بەرزكردنەوەی شەكرەی خوێن.
*پڕتەقاڵ، بە ریشاڵی بكتین دەوڵەمەندە و دژ بە كۆلیسترۆل كار دەكات، جیا لە بوونی پۆتاسیۆم كە پەستانی خوێن رێك دەخات و فرمانی لوولەكانی خوێن باشتر دەكات.





ئەم هەواڵە 6526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad