English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکگۆرک: زیاتر لە 40 هەزار داعش لەسنووری تورکیاوە چوونەتە نێو خاکی سووریا
2019-10-20 [12:03 PM]

ZNA-هەولێر


نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تورکیا تۆمەتباردەکات بەوەی سنوورەکانی بەڕووی ئەو چەکدارانی داعش دانەخستووە، بەڵام دیواری بەسەر کورددا ھەڵچنی.

برێت مەکگۆرک ، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی MSNBC ئەمریکی رایگەیاند: "من سەرۆکایەتی ھەڵمەتی دژ بە داعشم دەکرد و زیاتر لە ٤٠ ھەزار لە جیھادییەکانی داعش سەر بە زیاتر لە ١١٠ وڵاتی جیھان لەسنووری تورکیاوە چوونەتە نێو خاکی سووریا".

مەکگورک باس لە ھەوڵەکانی لەگەڵ تورکیا بۆ داخستنی سنوور بەسەر چەکدارانی داعش دەکات و دەڵێت: "خیلافەتی داعش لەسەر سنووری تورکیا بووە ئێمە لەگەڵ تورکیا کارمان لەسەر ئەو بابەتە دەکرد بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەڕووی ھاتنی ئەو جیھادییانەی داعش دابخەن، بەڵام تورکیا سنوورەکانیان دانەخست و گوتیان کە ئێمە ناتوانین دایبخەین".

مەکگۆرک کە لە سەرەتای ھێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان لە ٩-١٠-٢٠١٩ـەوە بەردەوام رەخنەی تووند لە تورکیا و ترەمپ دەگرێت، بەھۆی رێگەدان بەو ھێرشە، دەڵێت: "بەڵام کاتێک کە کورد بەشێک لە سنوورەکانی کۆنترۆڵکرد، ئەو کاتە تورکیا لەسەر سنوورەکانی دیواری ھەڵچنی و دایخستن".
 

 





ئەم هەواڵە 2509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad