English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاره‌باى سلێمانی ئاگادارییه‌ك بلاودەکاتەوە
2019-10-20 [12:10 PM]


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى پلانى دانانى پێوه‌رى زیره‌ك و نه‌بوونى كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌، بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری 160 و 161، لە گەڕەکەکانی کۆسەی چەم و عەواڵ و گوندی بابان، ئه‌مڕۆ پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره‌ كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تیی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان".





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad