English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگۆن: په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به‌رده‌وامه‌
2019-10-20 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ کرد، رایگه‌یاند، هێشتا ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ هه‌یه‌ و ئه‌م هێزانه‌ تاكو ئێستا پاسه‌وانی له‌ گرتووخانانه‌ی چه‌کدارانی داعشی تێیدایه‌، ده‌كه‌ن.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێشتا ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ یه‌په‌گه‌ هه‌یه‌ و ئه‌م هێزانه‌ هێشتا پاسه‌وانی له‌ گرتووخانه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان ده‌که‌ن که‌ چه‌کدارانی داعشی تێیدا زیندانی کراوه‌.

مارک ئێسپه‌ر له‌باره‌ی دۆخی ئاگربه‌ست یان ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ باکووری سووریا وتی، به‌ گشتی ئه‌م ئاگربه‌سته‌ ڕچاو کراوه‌، وتیشی، کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان درێژه‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام مومکینه‌ چه‌ندین هه‌فته‌ش بخایێنێت.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ كرد، هێزه‌كانیان نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازن و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌میان بۆ خۆرئاوای عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ درێژه‌دان به ‌شه‌ڕى دژى تیرۆر و داعش و "هاوکاری کردن له‌ به‌رگری کردن له‌ عێراق."

ئێسپه‌ر له‌باره‌ی ڕاسپارده‌ییی نوێی ئه‌و هێزانه‌ پاش کشانه‌وه‌یان له‌ سووریا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له‌ عێراق بكات و به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژ به‌ داعش بكات.

له‌به‌رامبه‌ردابه‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریکی ئاشكرای كرد، ره‌نگه‌ به‌رنامه‌که‌ی وڵاته‌كه‌ی بگۆڕێت چوونکه‌ دۆخه‌که‌ ناجێگیره‌.

 

رۆیته‌رز

 





ئەم هەواڵە 2446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad