English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: 12 گرتووخانه‌ی داعش له‌ سوریا بێ پاسه‌وانن
2019-10-21 [05:52 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری به‌رگری روسیا رایگه‌یاند،  ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی 12 گرتووخانه‌ كه‌ چه‌كداره‌  بیانییه‌كانی تێدا زیندانی كراون بێ پاسه‌وان بمێننه‌وه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ رابكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كانی خۆیان".

وه‌زیری به‌رگری روسیا سێرگی شۆیگۆ، له‌ كۆڕبه‌ندێكی پایته‌ختی چینه‌وه‌ ئاشكرایكرد: "به‌هۆی كرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سووریا، 8 خێوه‌تگا و 12 گرتووخانه‌ی چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان بێ پاسه‌وانیی ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كۆچی پێچه‌وانه‌ی چه‌كداره‌كان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".

شۆیگۆ ده‌ڵێت: "پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كبخرێن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئایدۆلۆژیا و پڕوپاگه‌نده‌كانیان".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا شاره‌زایی فراوانی هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ ناوچه‌ی ئاسیا و زه‌ریای هێمن هاوكاریی بكات".

 





ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad