English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌سیل نوجه‌یفی : هیچ نیشانەیەک نییە بیسەلمێنێت عێراق دەوڵەتە
2019-10-21 [06:05 AM]


سەرکردەیەکی پێکهاتەی سوننەمەزهەب رایدەگەیەنێت، عێراق هیچ نیشانەیەکی دەوڵەتبوونی تێدا نییە.

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و یەکێک لە سەرکردەکانی سوننەی عێراق، لە بەرنامەیەکی کەناڵی (سۆمەرییە نیوز)، رایگەیاندووە، دەوڵەتی عێراق توانای دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەی نییە.

ئەسیل نوجەیفی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دەوڵەتە بە بەکارهێنانی دروشمی ئاینی، میللەتی بەوە ترساندووە، کە دوژمنێکی دەرەکی هەیە و دەبێ بە نەبوونی خزمەتگوزاری رازی بێت.

ئەو سەرکردن عێراقییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هیچ نیشانەیەک نییە بیسەلمێنێت عێراق دەوڵەتە.

ئەسیل نوجەیفی بەرپرسیارێتیی نەبوونی خزمەتگوزاری دەخاتە ئەستۆی حکوومەتەکانی پێشووی عێراق و رایگەیاندووە، ”ناکرێ خراپییەکان بخەینە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی“ی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق.





ئەم هەواڵە 5044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad