English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و ئەمریكا دەیانھەوێ بەندكراوەكانیان بگۆڕنەوە
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2019-10-21 [11:21 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران لیستێك لە ھاووڵاتیانی بەندكراوی ئێرانی لە ئەمریكای بە مەبەستی ئالۆگۆركردنیان بە ئەمریكا داوە.

عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دوشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، رایگەیاندووە كە ژمارەیەك ھاووڵاتی ئێرانی لە ئەمریكا بەندكراون و لەھەمان كاتدا ژمارەیەك ئەمریكیش لە زیندانەكانی ئێراندان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد كە ئەوان لیستێكیان لەو ئێرانیانەی لە ئەمریكا بەندكراون بەو وڵاتە داوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بەندكراوە ئەمریكییەكانی ئێران ئالوگۆریان پێبكەن. ئەگەرچی موسەوی زانیاری زیاتری باس نەكرد، بەڵام پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەھەوڵی ئالوگۆركردنی بەندكراوەكان لەنێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا كردبوو.





ئەم هەواڵە 4831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad