English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا: هێرشه‌كه‌ى توركیا له‌ باكوورى سوریا دژى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌
2019-10-21 [11:24 AM]

ZNA-هەولێر


ھیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژھەڵاتی سوریا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی دوێتچەی ئەڵمانی، ھیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەرلین ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سوریا بە ناڕەوا دەبینێت و دژی یاسای نێودەوڵەتییە و لەوانەشە یەکێتی ئەوروپا سزای ئابووری زیاتر بەسەر تورکیا بسەپێنێت.

ماس لەبارەی ھێرشەکەوە گوتی: ئەڵمانیا پاساوی تورکیا بۆ ھێرشکردنەکەی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا رەتدەکاتەوە کە لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە دەسەڵات دەکرێت.

ھیکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوەش دابوو کە ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر کوردانی سوریا لە ژێر یاسای نێودەوڵەتییە وە ھیچ رەواییەکی نییە، ھاوکات ھۆشداری دا بە حکومەتی تورکیا کە ئەڵمانیا لە نزیکەوە چاودێری ئەو رێککەتنە ئاگربەستە لاوازەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە نێوانگیری کراوە. 

ناوبراو ھەروەھا گوتیشی، ئێمە زۆر روون بووین کە رێوشوێنەکان بە کراوەیی دەھێڵینەوە و لەوانەیە سزای زیاتر بەسەر ئابووری تورکیا بسەپێنین.

جێگای ئاماژەپێدانە، لە دوای ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردانی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا، وڵاتی ئەڵمانیا فروشتنی چەکی لە تورکیا قەدەغە کرد لەم کاتەدا و بەپێی ئامارێکی سەرەکیی گروپی فۆرسچونگسگەر ، لەسەدا ٩١ی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا دژی ناردنی چەکن بۆ تورکیا و لەسەدا ٦٥ پشتگیری سزای ئابووری دەکەن بەسەر تورکیا بەھۆی ھێرشە قێزەونەکەی بۆ سەر کوردانی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا. 





ئەم هەواڵە 1825جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad