English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامی لێژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران توركیا پابەندی ئاگربەستی رۆژئاوا نەبووە
حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە
2019-10-21 [11:26 AM]

ZNA - هەولێر


ئەندامێكی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران دەلێ ئاگربەستەكەی ئێستای سوریا لاوازەو توركیا لە ھێرشەكانی بەردەوام دەبێ.

ئەمرۆ دوشەممە حیشمەتوڵا فەلاحەتپیشە ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران بە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی گوتووە كە ھێرشی توركیا بۆ سەر كوردستانی سوریا بۆ ئەوەیە كە لە گفتوگۆكاندا پشكی بەربكەوێت، بەگوتەی فەلاحەتپیشە توركیا پابەندی ئاگربەستەكە نەبووەو لەداھاتوودا شەڕێكی درێژخایەن لەنێوان توركیا و كوردەكان روودەدات. ئەو پەرلەمانتارە كوردەی ئێران دەشلێ ئەردوغان بە ئامانجەكانی ناگات و پێویستە بە پەڵە كۆتایی بەو ھێرشە بھێندرێت ودەست بەگفتوگۆ بكرێت.





ئەم هەواڵە 1819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad