English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیەوە بۆ هاولاتیان
2019-10-21 [11:32 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانە دەکاتەوە، کە تا ئێستا پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکات، کە مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردووە تا ڕۆژی ١٧/١٠/٢٠١٩، پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان سەردان بکەن".

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانەشد دەکاتەوە، کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە زووترین کات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، چونکە ئێستا ٢٠ ھەزار پاسپۆرتی ھاووڵاتییان تەواو بووە و نەھاتوون بۆ وەرگرتنەوەیان.

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، دەوامی ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٣ی دوای نیوەڕۆیە، ڕۆژانی پێنجشەممە تا کاتژمێر٢ی دوای نیوەڕۆیە، پێویستە ھاووڵاتی پێش کاتژمێر ١ ئامادە بێت، ئەمەش لەبەر ڕەچاوکردنی ڕێکخستنی کاروبارەکانیان.





ئەم هەواڵە 2548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad