English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمان: لەم هەفتەیەدا پەسەند دەكرێت.. نرخی خانووە زێدەڕۆكان كەم كراوه‌تەوە
2019-10-21 [11:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ راپۆرتی كۆتایی لەبارەی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانەوە ئامادە دەكەن و لەم هەفتەیەشدا پەرلەمان دەیخاتە بەرنامەی كارەوە بۆ پەسەندكردن.

شوان زرار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەردوو لیژنەی شارەوانی و یاسایی راپۆرتی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان تەواو دەكەن و دەیدەنە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاساكە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند دەكرێت.

ناوبراو دەشڵێً: "گۆڕانكاری لە نرخی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان كراوە و سەرقاڵین لەراپۆرتی كۆتاییدا جێگیری بكەین، هەروەها نرخەكانیش كەم كراونەتەوە و تا جێگیر نەكرێت باسی ناكەین".

ئەگەر پڕۆژەیاساكە پەسەند بكرێت، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 200هەزار خانوو تاپۆ دەكرێن.





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad