ZNA-هەولێر
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا ئاشکرایکردووە، شەوی سێشەممە ٢٢/١٠/٢٠١٩، کاتژمێر ١٠ی شەو، وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، سنوورەکانی "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا لە ١٢٠ کیلۆمەترەوە بۆ ٤٤٤ کیلۆمەتر زیادکراوە.
ھێزەکانی سووریای دیمورکرات، ھەسەدە، لە سەرێ کانی کشاونەتەوە و میلیشیکانی سەر بە تورکیا لە ئێستدا کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان کردووە.
سەرەڕای ئاگر بەستیش، جەنگ لە چەند ناوچەیەکی سنووری لە نێوان رۆژئاوای کوردستان و تورکیا بەردەوامیی ھەبووە.
ئەم هەواڵە 4183جار خوێندراوەتەوە |