English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش وڵاتی کۆمەکبەخش لە هاوکاریکردنی عێراق پەشیمان دەبنەوە
2019-10-21 [11:49 AM]

ZNA-هەولێر


شەش وڵاتی کۆمەکبەخش لە ھاوکاریکردنی دارایی عێراق پەشیمان دەبنەوە و ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری بەرپرسێکی حکوومەتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە شەش دەوڵەتەکە ھۆکاری پەشیمانبوونەوەکەیان بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونیپلانێکی تۆکمە بۆ خەرجکردنی پارەکان بۆ پرۆژەکان، گەڕاندووەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە پێویستیی عێراق بە ٨٠ - ٩٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ١٨٠ شار و شارۆچکەی پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بابل، کردووە.

کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کە لە رۆژی دووشەممە ١٢/٢/٢٠١٨ لە کوێت دەستی بە کارەکانی کرد و سێ رۆژ بەردەوام بوو، لەلایەن عێراق، کوێت، یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکرێت و عێراق خوازیار بوو تێیدا ١٠٠ ملیار دۆلار وەک کۆمەکی نێودەوڵەتی بە دەست بھێنێت.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad