English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکداران بێ ئاگایی فەرماندەکانیان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە
2019-10-21 [01:31 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان تەواو بووە و دەرکەوتووە هەندێک لە فەرماندەکان بەبێ فەرمانی سەروی خۆیان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

 فازڵ غەراوی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان کارەکانیان تەواوکردووە و راپۆرتی لیژنەکەیان رادەستی سەرۆکوەزیران کردووە. گوتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە هەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان بەبێ بوونی هیچ فەرمانێک تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە. ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان رابگەیێنێت.

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر کوژران و بە هەزارانی دیکەش برینداربوون.





ئەم هەواڵە 4903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad