English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: كوردەكان بەشێوەیەكی زیرەكانە لە چەند ناوچەیەك دەكشێنەوە
2019-10-21 [03:49 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ هەڕشەیەكی نوێی بۆ توركیا نارد، وتی، ئەگەر ئەنقەرە هەڵسوكەوتی نابەجێ بكات، ئەوا واشنتۆن سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنێت و باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمەكانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەمەریكا وتی، لەگەڵ چەند پێشێلكارییەكە، بەڵام رێككەوتنی ئاگربەست لەنێو هێزەكانی توركیا و كوردەكانی سوریا خۆی راگرتووە.

باسی لەوەش كرد، كوردەكان لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو لە سوریا بەشێوەیەكی زیرەكانە دەكشێنەوە.

روونی كردەوە، واشنتۆن بەڵێنی نەداوە، ماوەی 400 ساڵ پارێزگای لە كوردەكان بكات.

سەبارەت بە هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا، ترامپ وتی، هێزەكانی وڵاتەكەی لەسەرەتادا بۆ ناوچە جیاجیاكان دەچن، لە كۆتاییدا بۆ وڵاتەكەی خۆیان دەگەڕێنەوە.

ئەوەشی خستەروو، نایەوێ هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بەجێبهێڵێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 1999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad