English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەربازانی ڕووسیا چوونە قامشلۆ
2019-10-21 [04:04 AM]

ZNA - هەولێر


 

كەناڵی رووداو رایگەیاند، 50 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ڕووسیا گەیشتنە فڕۆکەخانەی قامشلۆ.

لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕووداو رایگەیاند، 50 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی ڕووسیا گەیشتنە فڕۆکەخانەی قامشلۆ.

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و دەرچوونی شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەکانی شەڕ لە کوردستانی سووریا، شەڕڤانانی یەپەگە دەستیان بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە سەرێ کانی کردبوو.

دوێنی ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی كرده‌وه‌، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ ته‌واوی چوونه‌ ناو سه‌رێ كانی.

وەزارەتی بەرگریی تورکیاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماژە بەوە دەکات، شەڕڤانان لە تەلتەمریش کشاونەتەوە.

رێدوور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك "هەسەدە" ئاشكرای كرد، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و توركیا، هێزەكانیان لەسەر سنوورەكان دەكشێننەوە و رۆژی شەممەش كشانەوە دەستی پێكردووە.





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad