English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: کەس لە دیوانی سەرۆکایەتی ئێران دەستگیر نەکراوە
2019-10-21 [05:22 AM]

ZNA - هەولێر


 

وتەبێژی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەسێک لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەكەن، رەت دەكەینەوە.

هەندێک میدیای نافەرمی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە کە چەند کەسێک لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دەستبەسەر کراون کە پێوەندییان بە دۆسیەی "ڕۆحوڵڵا زەم"ەوە بووە کە پێش چەند ڕۆژ لە لایەن دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باسی دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانەی لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران کردووە و دەڵێت کەس دەستگیر نەکراوە.

وتەبێژی دەوڵەت هەروەهاش داوای لە میدیا و ڕۆژنامەکان کرد دوای هەواڵی ساختە نەکەون و نەبن بە سەبەب بۆ بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست لە کۆمەڵگا.

داوای لە دەسەڵاتی دادیش کرد ڕژد بێت لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی "ڕۆحوڵڵا زەم" کە پێش چەند ڕۆژ لە ئوپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا لە لایەن هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەفتەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند لە ئوپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا توانیویەتی سەردەستەی تۆڕی "ئامەد نیووز" دەستبەسەر بکات کە ئەو کەسە "ڕووحوڵڵا زەم"ە و دژایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەکرد. پاش دەستگیرکرانی کۆمەڵێک دەنگۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەوە کە باسی ئەوەیان دەکرد کەسانێک لە دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەستبەسەر کراون کە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ سەردەستەی ئامەدنیوزیان خراوەتە پاڵ. بەڵام عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ دەنگۆکانی ڕەت کردەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1921جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad