English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەمەنی خانەنشینکردنی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە
2019-10-22 [05:40 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 حکوومەتی عێراق تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران کەم دەکاتەوە، بەرپرسێکی خانەنشینی کوردستانیش ده‌لێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هه‌یه‌.

 حکوومەتی عێراق لە پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەشینی ژمارە 9ـی ساڵی 2014، تەمەنی خانەنیشی لە63 ساڵەوە کردووەتە 60 ساڵ، بەپێی پرۆژەیاساکەش هەر فەرمانبەرێک خزمەتی لە 25 ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە 46 ساڵ کەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بکات، پاداشتی کۆتایی خزمەت هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە  کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند: پشتیوانی لەکەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەکەین، کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینبوون لە 63 ساڵ بۆ 60 ساڵ دەرفەت دەبێت بۆ گەنجان بۆ ئەوەی دابمەزرێن، بە تایبەت کەوا دەرفەتی دامەزراندن کەمبۆتەوە، بۆیە خانەنشینکردن بە 60 ساڵی و بە مووچەیەکی شایستە کارێکی باشە و پشتیوانی لێ دەکەین".

ئه‌و گوتیشی:  "لە کۆنەوە هەموو یاساکانی عێراق تەمەنی خانەنشینبوونیان بە 63 ساڵ دیاری کردووە ئەوەشی خستەڕوو هەر فەرمانبەرێک دەتوانێت بە خزمەتی 15 ساڵ خانەنشین بێت بەو مەرجەی تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت، هه‌روه‌ها ئەگەر مەرجی تەمەن بکرێتە 46 ساڵ ئەوە باشتر دەبێت".

بەپێی زانیاری وەزارەتی دارایی، لە کوردستاندا زیاتر لە 244 هەزار کەس مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی وەردەگرن،کەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە و زۆرترینی 6 ملیۆن دینارە، کاتێک تەمەنی خانەنشینیش کەم دەکرێتەوە بۆ 60 ساڵ ئەو کات لە بڕی ئەوەی 5 هەزار کەس خانەنشین بكرێت نزیکه‌ی 20 هەزار کەس خانەنشین دەکرێن.





ئەم هەواڵە 37864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad