English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شی هه‌شته‌می قەرزەكانی داوه‌ته‌وه‌
2019-10-22 [06:26 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لە رێگەی رێکەوتنێک حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان قۆناغ بە قۆناغ پارەی ئەو بانکە ئەهلیانە دەداتەوە کە بەهۆی قەیرانی دارایی پاره‌ی له‌و بانكانه‌ قه‌رز كردووه‌.

شێروان ئەنوەر مستەفا، سەرۆکی هاوبەندیی بانکە ئەهلییەکانی عێراق بە باسی راگەیاند: لەو ماوەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشی هەشتەمی قەرزەکانی بانكه‌كانى داوەتە  بانکی ناوەندی، لە دانەوەی قەرزەکان کێشە نیە و کاری باش کراوە".

ئاشکراشی کرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی قەیرانی دارایی و هاتنی داعش لە ساڵی 2014، نزیکەی ملیارێک دۆلاری لە بانکە ئەهلییەکان راکێشاوە و خەرجی کردووە، گوتیشی:" قۆناغ بە قۆناغ پارەکەی داوەتەوە، بەشی هەشتەمی قەرزەکانی داوەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری کۆی قەرزەکەی داوەتەوە کە لە بنەڕەتدا ملیارێک دۆلار بووە".

شێروان ئەنوەر ئاشکراشی کرد، هەر بەشێکی جیاواز بووە جاری وا هەبووە 100 ملیۆن دۆلار بووە جارە واش هەبووە 50 ملیۆن دۆلار بووە، گوتیشی:" ئێستا داتای تەواوی گەڕانەوەی ئەو قەرزانە لای لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقە.





ئەم هەواڵە 7129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad