English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا تاووتوێ ده‌كات
2019-10-22 [07:25 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/23ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/23 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 – پێشنیازی یاسای (گه‌شه‌پێدانی خێزانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3 – پێشنیازی یاسای (داواكارى گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4 – پێشنیازی یاسای (داواكارى گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
5 – پێشنیازی یاسای (ماف وئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
6 – پێشنیازی بڕیارى (پاراستنی مامۆستایان و رێبه‌ره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ دووه‌مى پێشنیازی یاسای (به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

هاوکات، خوێندنه‌وه‌ دووه‌می‌ پێشنیازی یاسای (به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی‌ زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنووری‌ شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق) به‌پێی حوكمی‌ ماده‌كانی‌ (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

1

 





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad