English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سه‌ربازێکی ئه‌مریكی باس له‌ قاره‌مانێتی كورد ده‌كه‌ن
2019-10-22 [11:25 AM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا کەلەگەڵ کوردەکان پێکەوە جەنگاون، تووڕەن لە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ.

 رۆیتەزر لەسەر زاری سەربازێکی سوپای ئەمریکا بەناوی گریگ وۆکەر دەڵێت: لەھاوینی ٢٠٠٤ بە ئۆتۆمبێلەکەم لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانە کوردەکان چوومە دەرەوەی ناوچەی خەزرا، ئەو کاتەی لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزیم، سێ پاسەوانی عێراق چەکیان لێراگرتم و فەرمانیان پێکردم بگەڕێمەوە. ئەو کاتەی بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکەم دەگەڕامەوە،پاسەوانە کوردەکەم کلاشنکوفی راکێشاو بە زمانی کوردی و عەرەبی جنێوی بە پاسەوانە عێراقییەکان داو ئەوانیش ترسیان لێنیشت ،ئەوکاتەی پێی گووتن ئەگەر رێگامان نەدەن ئەوا دەتانکوژم.

وۆتەر دەڵێت: لەوکاتەدا بەخومم گوت: ئەوە ئەو ھاوپەیمانە و ئەو ھاوڕێیە کەمن دەمەوێ.

ھەروەھا مارک جیاکۆنیا، سەرباز لە ھێزە تایبەییەکانی ئەمریکا  باسی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کورد دەکات و دەڵێت: دوای ٢٠ ساڵ لە خزمەتی سەربازی ، لە ژیانی خۆم دڵنیا بوومەوە، چونکە من لەگەڵ پیاوانێک بەیەکەوە جەنگاین، بینیم کە ئەوان لە پێناو ئێمەدا دەمرن.

ھەروەھا بڕیارەکەی ترەمپ-یشی بە خیانەتکردن لە پەیمان وەسف کرد.

ھاوکات رۆیتەرز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوپەیمانە کوردەکانی فرۆشتووەو دواتر غەدری لێکردوون.





ئەم هەواڵە 4255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad