English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕ (محەمەد)ی سوتاند
2019-10-22 [11:35 AM]

نووسینی: ئاريان فه‌ره‌ج


شەڕ جیا لە كوشت و كوشتار، خوێن و فرمێسك، بەهەدەرچوونی رۆح و پێشێلبوونی كەرامەت و ماف و ئادەمییەتی مرۆڤ، ئاوارەیی و ماڵوێرانی، زەرەر و زیانی بێ سنور، مەرگەسات و ئازار و خەم و كۆڤان، هیچ بەرهەمێكی دیكەی نەبووە و نییە. شەڕ حیكمەت و عەقڵ و هۆش و دەرفەتەكانی لێكگەیشتن و بە ئاشتی چارەسەربوونی گرفتەكان لەبەین دەبات. رقەبەرایەتی و كەراهیەت و تۆوی توڕەیی لە نێو گەلاندا دەچێنێ و ئایندەی پێكەوەژیان و چەكەرەكانی تەبایی لە رەگەوە هەڵدەكێشێ. شەڕ ئێستا لە خوێن و ئاگر هەڵدەكێشێ و ئایندەش دەخنكێنێ.

شەڕ پشتكردنە عەقڵ و حیكمەت و فكر و پەرۆشییە، تەسلیمبوونە بە كەمدەستیی و بێ توانایی عەقڵ و سیاسەت و تەفكیر و تەدبیر بۆ چارەی گرفت و ناكۆكییەكان. شەڕ بەدیلێكی بێهودە و عەبەسی و نائینسانییە كە لە كۆتاییدا جگە لە ئاڵۆزكردنی زیاتری كێشەكان، ئاستەنگ كردنی رێگەچارەكان، قوڵتركردنەوەی زیاتر و زیاتری ناكۆكییەكان، هەرگیز نەیتوانیوە و ناتوانێ چارەسەر بەدی بێنێ و كۆتایی بە ناكۆكی بێنێ.

تێگەیشتنی پێشوەختە لە بێهودەیی و مەترسی و زیانەكانی شەڕ ئەوەندە گران نییە، بەرلەوەی شەڕ لە رۆژئاوای كوردستان هەڵگیرسێ، مەعلوم بوو خەڵكی سڤیل و لاشەڕ و بەلەنگاز دەبنە قوربانی، مەعلوم بوو دیمەنی كوژران و سوتان و گریە و ناڵە و هاواری مناڵانی پەپولەئاسا و پیر و پەككەوتەی بێ دەرەتان و بارگران دەبینین. جەرگ سوتانی دایك و باوكان و هاوار و فیغانی جەنگ زەدە و لێقەوماوان دەبینین.

ئایا پێویست بوو گریە و ناڵە و هاواری دڵهەژێن و ویژدان تەزێنی (محەمەدی هەڵقرچاوی سوتێنراو) ببیستین تا جیهانییان تێبگەن جەنگ و هێرش بۆسەر میللەتێكی تەنیا و بێ پشتیوان چ مەرگەساتێكی لێ دەكەوێتەوە.

هاواری محەمەد كە دڵی بەرد دەكات بە ئاو، برینەكانی ئاگری جەستەی محەمەد كە برینن لە دڵی كۆی بەشەریەت و هەر مرۆڤێكدا كە هێشتا لە مرۆڤایەتی دانەشۆردراوە، ئەنجامی چاوەڕوانكراوی ئەو جەنگەیە، ئەرێ ئەو ئەنجامە كام كێشە و گرفتی چارەسەر كرد و دەكات. كام ئاشتی بەدی هێناوە و بەدی دێنێ؟؟.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad