English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی باس له‌ قاره‌مانێتی كورد ده‌كه‌ن
2019-10-22 [11:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا كه‌له‌گه‌ڵ كورده‌كان پێكه‌وه‌ جه‌نگاون، تووڕه‌ن له‌ بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ.

 رۆیته‌زر له‌سه‌ر زاری سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا به‌ناوی گریگ وۆكه‌ر ده‌ڵێت: له‌هاوینی 2004 به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌ كورده‌كان چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی خه‌زرا، ئه‌و كاته‌ی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌م دابه‌زیم، سێ پاسه‌وانی عێراق چه‌كیان لێراگرتم و فه‌رمانیان پێكردم بگه‌ڕێمه‌وه‌. ئه‌و كاته‌ی بۆ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌گه‌ڕامه‌وه‌،پاسه‌وانه‌ كورده‌كه‌م كلاشنكوفی راكێشاو به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی جنێوی به‌ پاسه‌وانه‌ عێراقییه‌كان داو ئه‌وانیش ترسیان لێنیشت ،ئه‌وكاته‌ی پێی گووتن ئه‌گه‌ر رێگامان نه‌ده‌ن ئه‌وا ده‌تانكوژم.

وۆته‌ر ده‌ڵێت: له‌وكاته‌دا به‌خومم گوت: ئه‌وه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ و ئه‌و هاوڕێیه‌ كه‌من ده‌مه‌وێ.

هه‌روه‌ها مارك جیاكۆنیا، سه‌رباز له‌ هێزه‌ تایبه‌ییه‌كانی ئه‌مریكا  باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: دوای 20 ساڵ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ، له‌ ژیانی خۆم دڵنیا بوومه‌وه‌، چونكه‌ من له‌گه‌ڵ پیاوانێك به‌یه‌كه‌وه‌ جه‌نگاین، بینیم كه‌ ئه‌وان له‌ پێناو ئێمه‌دا ده‌مرن.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ-یشی به‌ خیانه‌تكردن له‌ په‌یمان وه‌سف كرد.

هاوكات رۆیته‌رز له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی فرۆشتووه‌و دواتر غه‌دری لێكردوون.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad