English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانى بەهۆی شەربەتێکی ئێرانیەوە چەند منداڵێک نەخۆش دەکەوەن
2019-10-22 [11:40 AM]

ZNA-هەولێر


لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان و بەھۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوە، لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە قوتابخانەیەک، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر شەربەتدا گرت و ھەر فرۆشگایەکی قوتابخانەش پابەندی لیستی خواردن و خواردنەوەکانی تەندروستی نەبێت، سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/١٠/٢٠١٩، قایمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لەلایەن لێژنەی سێی سەر بە لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، بەدواداچوون بۆ سکاڵای ژمارەیەک ھاووڵاتی لە قوتابخانەی گەڕەکی کانی گۆمەی شاری سلێمانی لەسەر شەربەتی (شەت) کرا، کە ‌بەھۆیەوە مناڵەکانیان تووشی سکچوون و سکئێشە بوون، بۆیە لێژنەکان لە فرۆشگای قوتابخانەکە دەستیان بەسەر ١٨٥ کارتۆندا گرتووە.

باس لەوەش کراوە، نموونەی شەربەتە دەستبەسەرداگیراوەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی کراوە، وەڵامی پشکنینەکە بە نەشیاو بۆ خواردنەوە دراوەتەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، شەربەتی شەت ‌لە ئێرانەوە ھاوردە کراوە، لە کۆگایەکی شارۆچکەی سەیدسادق عەمبار و ڕەوانەی قوتابخانەی کانی گۆمە کراوە، بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی تەواوی شەربەتە دەستبەسەرداگیراوەکە لەناو دەبرێن و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

شه‌ربه‌تێكى ئێرانى چه‌ند منداڵێكى سلێمانى نه‌خۆش ده‌كات





ئەم هەواڵە 2416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad