English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی دوور دەخاتەوە
2019-10-22 [11:58 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی دوور دەخاتەوە و ١٠ھەزار سەربازی عێراقیش دەگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان.

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەھدی، فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ھەریەک لە فەرماندەی فیرقەی ١١ و فەرماندەی لیوای ٤٥ و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی بابل، نەجەف، زیقار ، موسەننا و قادسییەی لەکارەکانیان لاداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەکارلادانی ئەو فەرماندە سەربازیی و ئەمنییانە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان دێت.

لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان دەرکردووە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە ١٠ ھەزار سەرباز بۆ سەر ئەرکەکانیان کە پێشتر لە ئەرکەکانیان دوورخرابوونەوە.

گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانە بەشێکە لەو ١٠٨ ھەزار سەربازەی کە پێشتر دوورخرابوونەوە و حکوومەت لە ھەوڵی گەڕاندنەوەیاندایە بۆ ئەرکەکانیان.

ئەو سەربازانە پێشتر بەھۆی جێھێشتنی پێگە و ئەرکەکانیان لە کاتی شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا، دوورخراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 4642جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad