English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی كرملین: ئەمەریكا خیانەتی لە كورد كرد و به‌ ته‌نیا جێی هێشتن
2019-10-23 [06:15 AM]

​ZNA – هەولێر


گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكووری سووریا نه‌كشابانه‌وه‌، خۆیان له‌به‌رده‌م هێرشی سوپای توركیا ده‌بینییه‌وه‌.

دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا دەشڵێت: ئه‌مه‌ریكا هانی كوردی ده‌دا شه‌ڕی سوپای توركیا بكه‌ن، بەڵام ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی له‌ كورد كرد و به‌ ته‌نیا به‌جێی هێشتن.  

بیسكۆڤ، راشیگەیاند: ئه‌گه‌ر كورده‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردبا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای سووریا به‌ ته‌واوی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كشانه‌وه‌ و ته‌نیا هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌مانه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا.

هاوكات دوێنێ هه‌ریه‌ك له‌ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له‌ سوچی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه‌. 

 





ئەم هەواڵە 5782جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad