English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ئوتێلێك داده‌خرێت
2019-10-23 [10:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به‌هۆی پایه‌ند نه‌بوون به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، ئوتێل ئاری له‌ شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت، تائه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی  ده‌بێت.

یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێوسته‌ له‌سه‌رجه‌م ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت دانانی سیسته‌می ئه‌له‌رمی مه‌ركه‌زییه‌، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ناوباڵه‌خانه‌كاندان تا رێگری له‌ زیادبوونی روداوه‌‌ نه‌خوازراوه‌كان بكات، به‌ڵام له ئوتێل ئاری ئه‌و سیسته‌مه له‌كاركه‌وتووه و كارناكات.

‌هه‌بوونی ئامێری ئاگر كوژێنه‌ره‌وه‌ و به‌رده‌وام نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست كاربكات، یه‌كێكی تره‌ له‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی، به‌ڵام ئامێره‌كانی ئاگركوژینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و كارناكات‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌موكورتی له‌ته‌واوی سیستمی كاره‌بای ئوتێله‌‌كه‌دا هه‌یه‌و پێویسته‌ چاك بكرێته‌وه‌ تا ڕوداوی نه‌خوازراو ڕونه‌دات.

هه‌بوونی كه‌موكورتی له‌ په‌یژه‌ی رزگاربوون و هه‌بوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك له‌ سه‌ربان و پیسیه‌كی زۆر له‌ ئوتێله‌كه‌دا، سه‌رپێچییه‌كه‌ی تری ئوتێل ئاریه‌ له‌گه‌ڵ بونی بتڵی غاز له‌ژوره‌كاندا كه‌ڕێگه‌پێدراو نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌وكه‌س و میوانانه‌ دروست ده‌كات له‌و شوێنه‌ ده‌مێننه‌وه‌ بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئوتێل ئاری دا‌ده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی له‌شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی ته‌لار و باڵه‌خانه‌ و شه‌وشوێنانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسه‌ مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی تێدابێت، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ پابه‌ندی چاككردنی كه‌موكورتیه‌كان و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌





ئەم هەواڵە 2263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad