English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات
2019-10-23 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە 23ـی10ـی2019 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جۆن ویلیکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا كە  جێمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان لەگەڵ كوردستان و عێراق ڕاگەیاند.

 

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هەروەها تاووتوێكردنی هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی داعش، تەوەرێکی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 

لە دیدارەکەدا بە وردی ڕەوشی ڕۆژئاوا و هاتنی شەپۆلی نوێی پەنابەران لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و هەردوولا دژایەتیی خۆیان بۆ ئەگەری گۆڕینی دیموگرافی لەو ناوچەیە راگەیاند، بۆ ئەوەش وایان بە باش زانی ئەو پەنابەرانەی لە ترسی شەڕ ناوچەکانیان بەجێ دەهێڵن، هەر لەناو خاکی سووریا و لە شوێنێکی ئارامی نزیک سنوور، کەمپیان بۆ دروست بکرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتی هاوکاریی بەپەلەیان بۆ دابین بکات. هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا زیان بە هەوڵە هاوبەشەکان دژی تیرۆر دەگەیەنێت و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا و عێراق زیاتر دەکات.

 

هەر لە دیدارەکەدا باسی رەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕا بوون، کە پێویستە داواکارییە رەواکانی هاووڵاتیان جێبەجێ بکرێن و پڕۆژەی خزمەتگوازری لە ناوچەکانی ناوەڕاست و عێراق جێبەجێ بکرێن و دۆخی ژیانی خەڵک باشتر بکرێت.

 

هەر لەو بارەیەوە سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە نابێ رێگە بدرێت ئۆباڵی هەڵە و کەموکوڕییەکانی رابردوو و بخرێنە ئەستووی حکوومەتی ئێستای عێراق و ئەوانەی خۆیان هۆکاری گەندەڵی و کەموکوڕییەکان بوونە سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک بن و بیانەوێ زیان بە کابینەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی بگەیەنن.

 





ئەم هەواڵە 2497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad