English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردێکی سوریا لە بەردەم بارەگایەکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگری لە خۆی بەردا
2019-10-23 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پـۆلیسی سویسرا رایگه‌یاند، پـیاوێکی کوردی سوریا کە تەمەنی لە سیـیەکاندایە لە بەردەم بارەگای کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ ئاگری لە خۆی بەرداوە.

سیلڤان گویلیۆم ژانتیل گوتەبێژی پـۆلیسی جنێڤ گوتی ڕووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوه‌، پـیاوەکەیان بەپەلە بە فڕۆکەی هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی لۆزان گواستووەتەوە تاوەکو لەوێ چارەسەری بۆ بکرێت.

گوتیشی بەهۆی خراپی باری تەندروستی نەیانتوانیوە پـرسیاری لێبکەن بۆچی ئاگری لە خۆی بەرداوە، بەڵام بە بۆچوونی ئەو هۆکارەکەی ئەو دۆخە سیاسیەیە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پـیاوەکە دانیشتووی ئەڵمانیا بووە.

لە لایەکی دیکە ئەندرێ ماهیچ، گوتەبێژی کۆمیسۆنی پەنابەران گوتی" زۆر بە داخین و تووشی شۆکبووین بەوەی ئەو کەسە ئەمڕۆ لە بەردەم ئۆفیسەکەمان گیانی خۆی کردە قوربانی.

گوتیشی پـیاوەکە پاش ئەوەی ئاگری لە خۆی بەردابوو هەوڵی دابوو بچێتە ناو بیناکەیانەوە، بەڵام پاسەوانەکان و خزمەتگوزاری تەندروستی ئاگرەکەیان کوژانووەتەوە. دواتر هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست.

فەرمانبەرێکیش بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت پـیاوەکەی بینیوە کە چۆن ئاگری تێبەربووبوو و پاسەوانەکان بە هانایەوە چووبوون و بە دوایدا بە چەند خولەکێک پـۆلیس و ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنەکە.

گەواهیدەرێک گوتی پـیاوەکە یەک تۆپەڵ ئاگری گەورە بووە، بۆیە پـێیوانیـیە بژی.

 

voa





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad