English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوکمی راگرتن و کوشتنی ئاژەڵی سەگ بڵاودەکاتەوە
2019-10-24 [06:52 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بلاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی کۆمەڵێک کەس بەتایبەت لەرێی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان پرسیاری حوکمی کوشتنی ئاژەڵی سەگی بەرەڵاو حوکمی راگرتنی سەگ و هاوشێوەکانی بەگشتی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کرا، ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆبوویەوەو حوکمی راگرتن و کوشتنی سەگی بڵاوکردەوە.


لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە

هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتوو: ئەو دیاردە ناپەسندەی کە ئێستا پەیدا بووە لە هەندێک شوێن و شارو شارۆچکەی هەرێمدا، کە گەنجانێک سەگ رادەگرن و لە ماله‌کانیانداو پیاسەیان لەگەڵدا دەکەن، لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا حەرامەو نەریتێکی ناتەندروست و نامۆیە بە کوردەواری و لاسایی کردنەوەو چاولێکردنی کەسانێک کە ناپابەندن بە ئیسلامەوە لە ئەوروپاو شوێنەکانی ترەوە هاتووە.


ئاماژە بەوەش کراوە: راگرتنی سەگ بە بێ ئەو هۆکارانەی کە لە بڕگەی یەکەمدا باسمانکردن حەرامە و رێگە پێدراو نیە.


لەکۆتایی فەتوایەکە هاتووە: داواکارین لە هاونیشتمانیانی ئازیزی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کە پابەند بن بە دەقی ئەم فەتوایەوەو بە وردی بەپێی رێنماییەکانی رەفتار بکەن، چونکە لە بەرژەوەندی گشتی دایەو دروست لەتەک مەبەستەکانی شەریعەتی ئیسلامدا یەک دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 2509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad