English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی بەهۆی خۆپیشاندانەوە گۆڕدران
2019-10-24 [08:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی بەهۆی کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە، گۆڕدران.

لە کۆتایی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، لە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا و باشووری عێراق، هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، خۆپیشاندانیان کرد.

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان، 255 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی کوژران و پێنج هەزار و 504 کەسی دیکە بریندار بوون. دواتر حکوومەتی عێراق لێژنەیەکی باڵای پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان و لێژنەکەش بڕیاری گۆڕینی ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی دا.

گۆڕینی ئەو فەرماندە باڵایانە، کە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لەکارەکانیان بووە، پێش خۆپیشاندانە ملیۆنییە چاوەڕوانکراوەکەی عێراقە، کە بڕیارە رۆژی هەینی 25-10-2019، لە عێراق ئەنجام بدرێ.





ئەم هەواڵە 4840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad