English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنها كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری
2019-10-24 [08:29 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


رٍەشماڵێكی گەورەی نەتەوەپەروەری و پر سەروەریی هەمیشەیی.پارتی ،چ وەك ڕەشماڵێكی گەورە و چ وەك قوتابخانەی كوردایەتیی لەماوەی نزیكەی حەفتاوسێ‌ ساڵ تەمەنیدا بە چەندین وێستگەی گرنگی مێژوودا گوزەری كردووە و چەندین دەستكەوت و سەروەریی مەزنی بۆ گەلی كوردستان تۆماركردووە،كە هەر ئەو مێژووە پڕشنگدارەشیەتی، نەیارانی دووچاری هیستریا و فۆبیای هەژموونی پارتی كردووە و بەهەموو شێوەیەك كەوتوونەتە سەنگەرگرتن و دژایەتیكردنی پارتی، بەڵام پارتی رۆژ بەڕۆژ هەر باڵاتر دەبێت و پێگە و كاریگەریی لەسەرئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی هەر بەهێزتر و گەورەتر دەبێت. هەربۆیە بە نەیارانی پارتی دەڵێم، هەموو ئەو پەلامار و هێرش و چەواشەكاریانەتان لەبەرامبەر پارتیدا بێسوودە و ئەو چەكەی بۆ لێدانی پارتی بەكاریدێنن، چەكێكی ژەنگاوی و چرووكە و بەڵكوو جگە لە بچووك بوونەوە و ریسوابوونی زیاتری خۆتان هیچی دیكەی لێبەرهەم نایەت!
لەدایكبوونی پارتی لە 1946 لە كوردستاندا وەك پارتێكی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی مۆدێرن و سەردەمیانە و تۆكمە لەدایكبوو، كە گوزارشتی لە هەموو چین و توێژەكانی كوردستان دەكرد و ئامانج و خەبات و شێوەی كاركردنی روون و ئاشكرابوو.پارتی خاوەنی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانە، كە درێژترین و بەهێزترین و پڕ دەستكەوتترین شۆڕشی گەلی كوردستان بوون لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا.
پارتی خاوەنی رێككەوتننامەی 11ی ئادارە، كە بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و چەندین دەستكەوتی گەورە و مێژوویی بۆ كوردستان وەدیهێنا و بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەكەی كوردستاندا، لەم بەشەی كوردستاندا بە فەرمی دان نرا بە بوونی كورد وەكو نەتەوەی سەرەكی لە عێراقدا و وەكو خاوەنی قەوارەیەكی ئۆتۆنۆمی لەو وڵاتەدا.سەركردەی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی، خاوەنی بیرۆكە و دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی بەرەی كوردستانی بوو كە بەو هۆیەوە و بەو یەكگرتووەییەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، راپەڕینە مەزنەكەی ئاداری ساڵی 1991ی گەلی كوردستان سەركەوتنی بەدەستهێنا.
سەرۆك بارزانی، سەرۆكی بەرەی كوردستانیش بوو، لە راپەڕینە مەزنەكەی ئاداری 1991دا سەرپەرشتی راپەڕینەكەی دەكرد و رۆڵی گەورە و بەهێزی بینی، كە ورەیەكی پۆڵایینی بە پێشمەرگە و بە جەماوەری راپەڕیو بەخشی تا رزگاركردنی نزیكەی هەموو خاكی كوردستان بە كەركووكی خۆشەویستیشەوە.سەرۆك بارزانی یەكەم سەركردەبوو كە هەر دوای راپەڕین لە كۆبوونەوەیەكی گەورەی جەماوەرییدا لەشاری كۆیە، لەپێناو بەڕێوەبردنێكی دامەزراوەیی و یاسایی،داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانەی لە كوردستاندا كرد و ئەوەبوو ئەو هەڵبژاردنەش لە رێكەوتی 19/5/1992دا ئەنجامدرا و پارتی دیموكراتی كوردستان لە51%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.
پارتی رۆڵی یەكەم و سەرەكی هەبوو لە دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتر چەسپاندنی فیدڕاڵی بۆ كوردستان، كە سێ دەستكەوتی گەورە و مێژوویی بوون بۆ گەلی كوردستان و لەو ساوە هەتا ئێستا وێڕای كەموكورتییەكانیشی، هێشتا ئەو قەوارە دەستوورییە بەردەوامە بۆتە نەوایەكی ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانی كوردستان و كوردانی پارچەكانی دیكە و هەموو ئەو ئاوارانەیش كە لە ناوچەكانی عێراق لە ترسی كوشتن و لەناوچوون روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق و دامەزراندنی حكومەتی نوێ و نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ عێراق، ئەوە سەرۆك بارزانی بوو لەو دەستوورەدا پێداگری كرد كە كورد شەریكە لەو عێراقەدا و دەبێ وەكو نەتەوەی سەرەكی بە تەوافوق پشكی خۆی بەركەوێ نەك بە لۆژیكی زۆرینە و كەمینە و ئەو مافەش لە دەستووردا چەسپێنرا هەرچەندە لایەنە عەرەبیەكان زۆر هەوڵیاندا رێگربن لەبەرامبەر ئەو مافەی كورستان لە دەستووردا،بەڵام بە سووربوونی سەرۆك بارزانی و رۆڵ و ئیرادەی بەڕێزیان هەوڵەكانیان شكستی هێنا.
هەر لە كابینەی پێنجەم تا كابینەی هەشتەم حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، گرنگترین و پڕدەستكەوتترین كابینەبوون، چونكە هەم كابینەی یەكگرتنەوەی دوو ئیدارەكەی حكومەتی هەرێم بوو، هەمیش كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ خەڵكی كوردستان لە هەموو شار و شارۆچكە و گوند و ئاواییەكانی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا جێبەجێ كران و هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی درا تا وەبەرهێنان لە كوردستاندا بكەن بەتایبەتی لەبواری ئاوەدانكردنەوە. هەر لەو كابینەیەشدا بوو كە بڕیاری پێشینەی خانووبەرە بۆ هاووڵاتیان و پێشینەی هاوسەرگیری بۆ گەنجان و لاوان دراو جێبەجێكرا.سیاسەتی كرانەوە بەڕووی دەرەوەدا و بەهێزكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكان و دیپلۆماسییەتی دەرەوە و هێنانی دەیان كونسوڵگەریی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان، دەستكەوتی پارتی و كابینەكەی نێچیرڤان بارزانییە.
سیاسەتی نەوتی خۆماڵی، پڕۆژەی پارتییە، وێڕای رێگری لە هەنگاوەكانی لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە،بەڵام ئەو پڕۆژەیە و ئەو سیاسەتە نەوتییە سەركەوتووانە جێبەجێ كرا كە دەستكەوتێكی گەورە و مێژووییە و ئەگەر نەیارانی پارتی دەیانەوێت لە بەهای ئەو سیاسەتە كەم بكەنەوە و خەڵكی چەواشە دەكەن، ئەوا تەنها لە ئیرەیی پێبردنیانە كە پشكیان لەو شانازییەدا نییە!پێشمەرگەی كورستان بە رابەڕایەتی و سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی رووبەڕووی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش بووەوە كە دەیویست كوردستان داگیربكات، كە گەورەترین و مەترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، بەڵام تێكیشكاند كە بەو هۆیەوە ناوی پێشمەرگە هێندەی تر لەسەر ئاستی جیهان ناووبانگی پەیداكرد و بووە جێگەی متمانە و رێز و خۆشەویستی ئاشتیخوازانی جیهان.
پارتی و سەرۆك بارزانی، خاوەنی پڕۆژەی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، دەستكەوتێكی گەورە و مێژوویی و پڕ لە شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكە سەركەوتنێكی مەزنی بەدەستهێنا و تیایدا نزیكەی لە 93%ی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا و، ئەوەی ئەو ریفراندۆمەی بایەخداتر و گەورەتر كرد، بەشداریكردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمەرگە دوای شەڕی داعش جارێكی دیكە كوردستانیان لە داگیركردن پاراست و لە داستانەكانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە هێزی داگیركەری حەشدی شەعبیان تێكشكاند كە دوای داگیركردنی شاری كەركووك و خورماتوو و خانەقین لەلایەن ئەو هێزەوە لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێكەوە لە 16ی ئۆكتۆبەردا، دەیانویست هەموو كوردستان داگیر بكەن.

هەروەها لەگەڵ گۆرانكارییەكانی ناوچەكە كە راستەوخۆ كاریگەرییان لە سەر دۆزی كورد لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە هەبوو، پارتی و بارزانیی ، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی  بەرامبەر  رووداوە كتۆپرەكان هەمیشە لە خەمی یەكبوونی و یەكریزی كورد دابووە و بەردەوام بانگی  بۆ یەكبوونی گشت هێزو لایەنە سیاسییەكان بووە ، چونكە هەمیشە سەرۆك بارزانیی وەك رابەر و مەرجەعی كورد ، بەرپرسیاریەتیی گەورەی هەڵگرتووە  و دەرچوون لە هێلی یەكریزی و پاشگۆێ‌ خستنی كوردایەتیی زیانی زۆری بە پرسی كورد گەیاندووە .


هەروەها لە دوای سەركەوتنە گەورەكانی پارتی و بارزانی لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان ، ئێستا پێگەی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە تا دێت بەرەو سەركەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت و ئێستا بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز بەرەو ئایندە و رووبەروو بوونەوەی پێشهاتەكانی هەنگاویی ناوە بەرەو لووتكە و پێشكەوتن و سەركەوتن ..





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad