English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانى ... هاورده‌كردنى مریشك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
2019-10-24 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆى زیادبوونی به‌روبومی ناوخۆیی له‌ په‌له‌وه‌ردا، هاورده‌كرنیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و جێگرى به‌رێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كاندا رووى له‌ زیادبوون كردووه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2019.10.24 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه‌، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونه‌وه‌ به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

 

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵى سلێمانی ووتی: به‌هۆى زۆربوونی پرۆژه‌ كشتوكاڵیه‌كان و به‌رز بوونه‌وه‌ى ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌روه‌ها بۆ پشتگیرى خاوه‌ن پرۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان، بۆمانگى یازده‌ هاورده‌كردنى مریشك قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

 

 

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كردكه‌، له‌ رێژه‌ى به‌روبومه‌ هاورده‌كراوه‌كان ره‌چاوى زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنان له‌وه‌رزه‌كاندا كراوه‌، لیژنه‌كه‌ بۆ مانگی (11)ى ئه‌مساڵ بڕیاری دا 800 تۆن ماسی و 500 تۆن گۆشتی سور هاورده‌ بكرێت و هاورده‌كردنى مریشك و هێلكه‌ش قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

 

سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵى زیندوو لیژنه‌كه‌ دوو پێشنیارى بۆ وه‌زاره‌ت خسته‌ ڕوو بۆدیراسه‌ كردنى

1- ڕه‌سید كراوه‌ بێت بۆ ئه‌و كۆمپانیاو بازرگانانه‌ى كه‌ پسپۆڕن له‌بواره‌كه‌دا له‌ژێر چاودێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاژه‌ڵ هاورده‌ بكرێت.

  2- ڕێگه‌ بدرێت ته‌نها خاوه‌نى پرۆژه‌كانى ئاژه‌ڵدارى ئاژه‌ڵ هاورده‌ بكه‌ن به‌پێى مۆڵه‌تى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى سلێمانى.





ئەم هەواڵە 3640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad