English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیا ھەر جۆرە گفتگۆیەك لەگەڵ ئێران رەت دەكاتەوە
عادل جوبەیر
2019-10-24 [11:30 AM]

ZNA -هەولێر


وەزیری راوێژكار بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی سعودیا دەڵێ لەگەڵ ئێران گفتگۆ ناكەن.

عادل جوبەیر بۆ رۆژنامەی لیبراسیۆنی فەرەنسای بە دووپاتكردنەوەی دەستھەبوونی تاران لە ھێرشەكەی سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامكۆ ھەر جۆرە دانوستانێكی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاته رەت كردەوە.

بە گوتەی جوبەیر، ھاوپەیمانە ئەوروپیەكانیان بە باشی دەزانن كە گرنگترین ھەنگاو رێگری كردنە لە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە چەكی ئەتۆمی و ھاوكات راگرتنی چالاكیە موشەكیە بالستیكیەكانی ئەم وڵاتە.

جوبەیر دەڵێ لەسەر ئەم دوو پرسە لەگەڵ ئەورپاییەكان ھاوڕان. ھاوكات پێداگریشی كردۆتەوە كە ئەوان وەك سعودیا سوورن لەسەر پەیرەوكردنی سیاسەتی گوشاری لەرادەبەر بۆسەر تاران.

 

 





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad