English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەسەدە: پەلامارەکانی تورکیا بەردەوامە، ئەو وڵاتەش بەرپرسیارێتی تێکچوونی دۆخەکەی لەسەرە
2019-10-24 [12:57 PM]

ZNA - هەولێر


 

وتەبێژی هەسەدە ئاشكرای كرد، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، گرووپە توندڕەوەکان بە پاڵپشتی تورکیا بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان، وتیشی، مافی بەرگری بەرەوا دەبینین و داواشی لە ئەمەریكا كرد، بۆ وەستاندنی هێرش و پەلامارەكان رەفتار بكات.

کینۆ گابرێل، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەرەڕای پابەندبوونمان بە رێککەوتنامەی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانمان لە ناوچەکانی ئاگربەست، بەڵام تورکیا و گرووپە توندڕەوە سورییەکانی سەر بەو وڵاتە، لەسەر پێشێلکاریی رێککەوتنەکان و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ بەردەوامن.

وتیشی، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، گرووپە توندڕەوەکان بە پاڵپشتیی سوپای تورکیا، هێرشێکی بەفروانیان بۆ سەر گوندەکانی مەناجیر و ئەسدییە و مشێرفەی دەرەوەی ناوچەی ئاگربەست لە سەرێ کانی دەستپێکردوە و بەبەردەوامی لە رێگەی تۆپخانەکانیانەوە، تۆپبارانی ئەو سێ گوندە دەکەن و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە بوون.

وتەبێژی هەسەدە باسی لەوەش كرد، مافی بەرگریی رەوا بەکاردەهێنن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و ئەو وڵاتەش بەرپرسیارێتی تێکچوونی دۆخەکەی لەسەرە و داواش لە ئەمەریکا دەکەن دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ وەستاندنی هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر ناوچەکە.





ئەم هەواڵە 2416جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad