English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستیەکانی زیرە بزانە
2019-10-26 [01:44 AM]

هەولێر ــ ZNA



زیرە یەکێکە لە بەھارات و داودەرمانە سەرسوڕھێنەرەکان کە لەدێر زەمانەوە مرۆڤ ناسیویەتی و سەرەڕای زیادکردنی تام و چێژی خواردنەکە، کاریگەرییەکی باشی ھەیە لەسەر ھەرسی خواردن.


جگە لەوە چەندین سودی تری سەرسوڕھێنەری بۆ تەندروستی ھەیە کە لێرە بۆتان باس دەکەین:


ماڵپەڕی دوێچتە فیلە بڵاویکردووەتەوە: پسپۆران ئامۆژگاری بەکارھێنانی ئەو جۆرە بەھاراتە دەکەن بۆ خۆشکردنی ھەموو جۆرەکانی گۆشت ھەروەھا بەکارھێنانی لەناو شۆربا و زەڵاتە و سەوزە و پەنیر و نانیش چونکە سودی تەندروستی زۆرە.

زیرە  بەسودە بۆ پرۆسەی ھەرس و رزگاربوون لە ژەھرەکانی ناو لەش، یەک کەوچکی  بچوک زیرە دوو گرام لە ریشاڵی  خۆراکی پێویست بۆ ھەرسی خواردن زیاد دەکات،  ھەروەھا ریخۆڵە و ناوسک لە ژەھرەکان پاک دەکاتەوە.


تۆی زیرە بە پێکھاتەی فلافونویدی دژە ئۆکسید دەوڵەمەندە، ھەروەھا پێکھاتەی کاروتین و لوتین و کریبتوازنتین و زیاکسانتینی تێدایە.


لەناو زیرەدا رێژەیەکی زۆری زەیتی بنەڕەتی ھەیە وەک لیمونین و چەند زەیتێکی تر و لەش دەپارێزن لەو رەگانەی ھەوڵی تێکدانی خانەکانی دەدەن.


زیرە ھەوکردن کەم دەکاتەوە، توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایدەکات زیرە جگەر و گورچیلە لە ماندوو بوون دەپارێزێت و ھەوکردن لە لەشدا کەم دەکاتەوە.


لە توێژینەوەیەکدا کە ساڵی ٢٠١١ ئەنجامدراوە ئاشکرایدەکات زەیتی زیرە مرۆڤ لە نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە دەپارێزێت.


چارەسەرە بۆ ھەڵاوسانی سک و خراپی ھەرس، لەدێر زەمانەوە زانراوە کە زیرە کاریگەرێکی ئەرێنی لەسەر کۆئەندامی ھەرس ھەیە و  روەکێکی بەسودە بۆ ھەڵاوسانی سک و پێچی ریخۆڵە و خراپی ھەرس، ھەروەھا چارەسەرە بۆ  ئارامی و یارمەتی مرۆڤ دەدات و ھێورکەرەوەیە.





ئەم هەواڵە 10555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad