English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرملین: ئه‌گه‌ر یەپەگە نه‌کشێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ره‌وڕووی سوپای تورکیا ده‌بێته‌وه‌
2019-10-26 [01:55 AM]

ZNA - هەولێر


 

دیمیتری پسکۆڤ وته‌بێژی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ڕووسیا "کرملین" رایگه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له ‌چه‌ند ناوچه‌یێكی باكووری سووریا به‌رده‌وامه‌ که‌ "ئه‌مه‌ش كارێكی باشه". ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌ ئارامه‌که‌ و سنووری توركیا- سووریا نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا مۆسكۆ و دیمه‌شق ناوبژیوانی ناكه‌ن و له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا به‌ره‌وڕووی سوپای تورکیا ده‌بنه‌وه‌.

وتیشی، ڕێککه‌وتنی سۆچی کرد که‌ له‌ نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌باره‌ی سووریاوه‌ واژوو کرا به‌ شێوه‌یێکی تایبه‌ت چۆته‌ بواری جێبه‌جێ‌کردنه‌وه‌. ناتوانین چاوه‌ڕوان بین که‌ له‌ یه‌ک شه‌ودا هه‌موو شتێک ئاسایی ببێته‌وه‌. کارێکی زۆر دژوار و تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

پسكۆڤ گوتیشی، به‌دواداچوون بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان و پاشه‌کشێیان له‌ قووڵاییی سووریا ده‌که‌ین، هه‌ندێک که‌موکورتی له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌یه‌ که‌ ناتوانین له‌به‌رچاویان نه‌گرین. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورد درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌روا ده‌زانن هێزه‌ کوردییه‌کان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پشتیوانی له‌م پڕۆسه‌یه‌ و جێبه‌جێکردنی خستۆته‌ڕوو و له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیش باس له‌وه‌ کراوه‌ و کشانه‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان گه‌ره‌نتی ده‌کرێت.

به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنی‌ سۆچی له‌‌ نێوان ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی‌ ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا ده‌بێت  هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات‌ له ‌سنووری‌ توركیا- سووریا به ‌قووڵاییی 35 كیلۆمه‌تر بكشێنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 2242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad