English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندەرانی لوبنان ئەمینداری حزبوڵڵایان نەدایەوە
خۆپێشاندان لە لوبنان
2019-10-26 [04:39 AM]

​ZNA- هەولێر


لوبنانییەکان داواکاری ئەمینداری گشتیی حزبوڵا رەتدەکەنەوە و بەردەوامی بە خۆپیشاندان دەدەن.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ناڕازی لوبنان پێی نایە دەیەم رۆژەوە و خۆپێشاندەران  دەڵێن تا رووخانی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی رزگاریی نیشتمانی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.

دوای وتارەکەی حەسەن نەسروڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان خۆپێشاندەران لەم هەڕەشەیە بەردەوام بوون.

حەسەن نەسروڵڵا  رۆژی هەینی داوای کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکانی کرد و دژی رووخاندنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش وەستایەوە.

خۆپێشاندەرانی لوبنانی لە رۆژی هەینی دژی هەرچەشنە دەست‌‌تێوەردانێکی ئێران و سعوودیە لە نێوخۆی وڵاتەکەیان دروشمیان دا.





ئەم هەواڵە 5164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad