English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌ڕ له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و ئۆپۆزسیۆنی سووریا روویدا
2019-10-27 [04:45 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە سێ قۆڵه‌وه‌ شەر لە نێوان ھەسەدە و چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دەورووبەری سەرێكانی روویدا و ژماره‌یه‌ك كوژرا و له‌هه‌ردوو لا هه‌یه‌.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە سێ قۆڵه‌وه‌ لە ھەردوو ناوچەی بابلخەیر و مریكیزی سەر بە سەرێكانی، شەر لە نێوان گروپە چەكدارەكان و ھێزەكانی سووریای دیموكرات روویدا، ھەروەھا ھێرشێكی سەخت كراوەتە سەر گوندی داودیە كە دەكەوێتە سەر رێگەی سەرێكانی و تل تەمر.

روانگەی سووریا راشیگه‌یاند، لە ئەنجامی شەری ھەردوولا، شەش شەڕڤانی ھەسەدە گیانیان لەدەستدا و نۆ چەكدار ئۆپۆزیسیۆنیش كوژراون.

شەڕی هەسەدە و ئەو میلیشیایانە لە کاتێکدایە، حكوومەتی سووریا چووەتە ناو سێ گوندی دیكەی رۆژھەڵاتی سەرێكانی.

 





ئەم هەواڵە 4822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad