English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌والی كوژرانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ده‌بێته‌ باسێكی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌مریكا
2019-10-27 [04:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئەمریکا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لە پارێزگای ئیدلب لە سووریا بۆ دەستگیرکردنی ئەبووبەکرد بەغدادی خەلیفەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، خۆی تەقاندووەتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بۆ سەر شوێن و حەشارگەی ئەبووبەکر بەغددی بووە لە ئیدلب، دوو هاوسەری کوژراون و ئەویش خۆی تەقاندووەتەوە.

ئەو هێرشە لە ڕێگەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە ڕووی داوە و بڕیارە سوپای ئەمریکا لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاو بکاتەوە.

لەمبارەوە كه‌ناڵی (CNN)ـی ئه‌‌مریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ كوشتنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی خەلیفەی داعش، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدادی نزیك بوونه‌ته‌وه‌، پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌ گوتوویه‌تی: "دڵنیابوونی ته‌واوه‌تی له‌ كوژرانی به‌غدادی پاش ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌ره‌نجامی شیكاریی DNA ده‌رده‌چێت".

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رای گه‌یاندبوو، ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش به‌هۆی بۆمبارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوه‌.

هاوکات كۆشكی سپی ئاشکرای کردووە، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، راگه‌یاندراوێكی گرنگی ده‌بێت کە په‌یوه‌سته‌ به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی". 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ تره‌مپ له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسیویە، شتێكی گه‌وره‌ رووی داوه‌، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌یه‌وه‌ باس نه‌كردووه‌.





ئەم هەواڵە 2161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad