English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عد حەدیسی: سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازی دەستلەکارکێشانەوە نییە
2019-10-27 [05:12 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهیچ شێوەیەک بەنیازی دەستلەکارکێشانەوە نییە.

سەعد حەدیسی  رایگەیاند "ئەگەر ئامانج لە خۆپیشاندان گەیاندنی دەنگی هاووڵاتی عێراقی بێ بۆ باشترکردنی گوزەرانی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی و دابینکردنی هەلی کار و گەشەپێدان بە کەرتە ئابوورییەکان، ئەوا حکومەت لە سێ هەفتەی رابردوو هەنگاوی زۆری نا بەم ئاراستەیە، حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان و سەقفی کاتی دانراوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان کە لە سێ مانگ تێناپەڕێ".

حەدیسی گوتیشی "هێزەکانی پاراستنی یاسا هیچ فیشەکێکی راستەقینەیان دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێناوە، بەڵکو تەقە لەلایەن پاسەوانانی دەزگاکان و بارەگاکانی حیزبەکان کرا، کاتێک کەسانێک کە دزەیان کردبووە نێو خۆپیشاندەران هێرشیان کردەسەر ئەو دەزگا و بارەگایانە".

گوتەبێژی حکومەتی عێراق جەختیشی کردەوە لەوەی "سەرۆکوەزیرانیش ئامادە نییە لەم رەوشەدا دەستلەکاربکێشێتەوە و عێراق بۆ پشێوی جێبهێڵێ".

لە دووەم رۆژی خۆپیشاندانەکاندا دژی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری و خراپی خزمەتگوزاری لە عێراق، ژمارەی قوربانییەکان بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بەرزبووەوە بۆ 63 کوژراو و 2592 بریندار، لە پاڵ سووتاندن و زیان گەیاندن بە 83 باڵەخانەی حکومی و بارەگای حیزبەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. ئەمە جگە لە کوژرانی 147 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 5 هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە.
 





ئەم هەواڵە 1573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad